ئه‌مینداری گشتی میلیشاکانی به‌در هادی ئه‌لعامری بۆ دووه‌مجار له‌مساڵدا له کوشتن رزگاری بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له که‌رکوکه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند" هادی ئه‌لعامری له کاتی گڕانه‌وه‌یدا له‌که‌رکوکه‌وه بۆ به‌غدا له ڕێگا له نزیک داقوق کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌ر هاوه‌ن ده‌درێن و له‌ئه‌نجامدا که‌سێک له پاسه‌وانه‌کانی ده‌کوژرێت و ژماره‌یه‌کی تریان بریندار ده‌بن".
ئه‌م هێرشه نوێیه‌ی سه‌ر عامری دووه‌م هێرشه که له سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه ده‌کرێته سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی شیعه، مانگی رابردووش له نێوان دیاله‌و به‌غدا له هه‌وڵێکی تر کوشتن رزگاری بوو له کاتێکدا که له‌گه‌ڵ عه‌بدولئه‌میر ز‌یدی به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رکوک ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا مین به‌کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیاندا ته‌قیه‌وه.
زوبه‌یدی ئه‌مرۆ به سه‌ردانێک له ڕێگای به‌غداوه گه‌یشته که‌رکوک، جگه له پارێزگاری شاره‌که د. نه‌چمه‌دین که‌ریم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شیعه له‌و شاره کۆبوه‌وه.