جۆن ئالان: بەمزوانە هێرشی زەمینی بۆ سەر داعش دەستپێدەكات

ژەنەڕاڵ جۆن ئالان، رێكخەری هێزەكانی ئیئتیلافی دژی داعش باس لەنزیك بوونی هێرشێكی بەرینی زەمینی بۆ سەر داعش دەكات.

ئالان لە لێدوانێكد بۆ هەواڵنێری ئوردۆن "بترا" رایگەیاند كە هێزەكانی ئیئتیلاف سەرقاڵی راهێنان‌و ئامادەكردنی 12 لیوای عێراقین بۆ دەستپێكردنی هێرشێكی بەرین لە رێگەی زەمینەوە بۆ سەر چەكدارانی داعش.

جۆن ئالان باسی لەوەش كرد كە لەو هێرشەدا 62 وڵاتی جیهان هاوكاری‌و پشتیوانی هێرشەكە دەكەن.




PM:05:00:09/02/2015