چه‌کدارانی داعش دوێنێ 12-2 ناحیه‌ی به‌غدادیه‌ی ئه‌نباریان داگیرکرد که هه‌مووی چه‌ند کیلۆمهتریك دووره له بنکه‌ی سه‌ربازی (عه‌ین ئه‌سه‌ده) ه‌وه، سوپای عێراقیش لیوایه‌کی زرێپۆشیان بۆ گرتنه‌وه‌ی جوڵاند.
ئاژانسه‌کان بڵاویان کردوه که چه‌کدارانی داعش له هێرشێکدا دوێنی ناحیه‌ی به‌غدادیان له رۆژئاوای ئه‌نبار کۆنترۆڵکرد، له دوێنێوه سوپای عێراق ده‌یه‌وێت رێگری له‌و پێشڕه‌ویه بکه‌ن و نه‌هێڵن داعش بگاته ئه‌و بنکه سه‌ربازیه ستراتیژیه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مرۆ لیوایه‌کی زرێپۆشیان به‌ره‌و به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که جوڵاند بۆ کۆمه‌کی هێزه عێراقییه‌کان و گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه.
به‌غدادی که 85 کیلۆمه‌تر له‌رۆژئاوای رومادیه‌وه دووره دوێنی داعش کۆنترۆڵی کرد‌و شه‌ڕ گوازرایه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د که که 5 کم له باشوری رۆژئاوای شاره‌که‌وه ددورهو 320 راهینه‌ری ئه‌مه‌ریکی و هێزێکی زۆری عێراقی تیایه.
ئه‌لعه‌ره‌بیه له‌زاری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌که‌وه، ناجی عه‌راک، بڵاویکرده‌وه که داعش په‌لاماری سه‌ربازخانه‌که‌ی داوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیووه کۆنترۆڵی بکات.