به‌پێی نوسراوێکی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چیتر حکومه‌تی عێراق مانگ 30 رۆژ نییه‌و له 40 رۆژدا مووچه به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات.
ئه‌م نوسراوه فه‌رمییه که به‌رواری 11-2-2015 ی له‌سه‌ره‌و کۆپییه‌کی تایبه‌ت ده‌ست سپی که‌وتووه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌کات له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که رۆژی 1-10-2015 سازکراوه، بڕیار دراوه که وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌رنامه‌رێژی بکات بۆ پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و کارمه‌ندان که له ده‌وڵه‌تدا کارده‌که‌ن که هه‌موو مانگێک 10 رۆژ مووچه دواکه‌وێت، ئه‌مه‌ش هه‌موو مانگێک دووباره بێته‌وه تا " سیوله‌ی " پاره فه‌راهه‌م ده‌بێت.
بڕیاره‌که ژماره 65 ی ساڵی 2015 ی له‌سه‌ره‌و ئیمزای د. حامد خه‌له‌فی پێوه‌یه که ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه به وه‌کاله‌ت.