به‌رپرسێکی پۆلیسی رومادی رایگه‌یاند "رێکخراوی داعش 45 گیراوی ناحیه‌ی به‌غدادی سوتاند".
عه‌مید قاسم عوبه‌یدی که ئه‌م زانیاریه‌ی بڵاوکرده‌وه پێناسی کوژراوه‌کانی نازانێت و هۆی سووتانه‌که‌شی نازانێت.
عوبه‌یدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد هه‌تا ئه‌و خانوانه‌ی خێزانی پیوانی سووپاو ئه‌منی تیا‌بوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه که‌وته به‌ر شاڵاوی هێرشی چه‌کدارانی داعش.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس که شه‌فه‌ق نیز بڵاویکرده‌وه داوا له حکومه‌تی عێراق و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات که یارمه‌تیان بده‌ن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش.
به‌غدادی پێش ئه‌وه‌ی بکه‌وێت ده‌ستی داعش یه‌کێک بوو له‌و شارۆچکه ده‌گمه‌نانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار که به ده‌ست حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بوو.