1400 سەربازی ئەمەریكی گەیشتنە ئەنبار
ئەمرۆ 1400 سەربازی ئەمەریكی بۆ شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش گەیشتنە پارێزگای ئەنبارو لە بنكەی سەربازیی (عین الاسد) جێگیركران.
سەرچاوەیەكی سەربازیی ئاشكرایدەكات پاش گەیشتنی ئەم هێزەی سوپای ئەمەریكا پێدەچێت هێرشێكی بەربڵاو بۆ سەر چەكدارانی داعش لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام بدرێت.
ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار چەندین جار داوای كردبوو هێزەكانی ئەمەریكا بەهێزی سەربازییو لە رێگەی زەوی بەشداری شەڕی داعش بكەن، كە زۆرجار لەلایەن بەرپرسانی شیعەی عێراق هاتنی هێزی پیادەی ئەمەریكا بۆ عێراق دژایەتی لەگەڵدا دەكرا.
PM:03:04:18/02/2015