یه‌کێک له خاڵه‌کانی دانیشتنی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیارێکی دادگای فیدراڵیه سه‌باره‌ت به پرسی 26 په‌رله‌مانتار که کێشه‌ی دادگاییان له‌سه‌رو پێده‌چێت یه‌کێکیان ئه‌ندامێتی لێ بسه‌نرێته‌وه.
په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له په‌یوه‌ندییه‌کی سپی میدیادا رایگه‌یاند " یه‌کێک له‌خاڵه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیه له‌سه‌ر 26 ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق که به‌ندی خۆیان هه‌ڵنه‌بژێردراون و ژماره‌یان 26 ئه‌ندامه".
سپی میدیا زانیویه‌تی که له‌و 26 ئه‌ندامه دوو کوردی تیایه، یه‌کێکیان محمود ره‌زا په‌رله‌مانتاری گۆڕان و ئه‌وی تریان شوان داودی په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه مه‌حمود ره‌زا له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و ده‌نگیان زیاتر هێناوه له‌ناو گۆڕاندا پێش وه‌خت ره‌زامه‌ندیان وه‌رگیراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جێگای ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ران بگرێته‌وه، به‌ڵام شوان داودی پێشتر فه‌لاح سه‌لاح که ده‌نگی زیاتره له‌و له میدیاکاندا بڵاویکرده‌وه له دادگای فیدرالی داوای یاسایی تۆمار کردووه له‌سه‌ر مافی خۆی که ئه‌و له‌شوێنی ناوبراو په‌رله‌مانتار بێت، چونکه ده‌نگی زیاتره له شوان داودی.