په‌رله‌مانتارێکی کورد کۆبووه‌نه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و 2-3ی نوێنه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ عه‌بادی به " ئیجابی " وه‌سف کرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که عه‌بادی وتویه‌تی " کورد نه‌یتوانیوه به‌و خشته‌یه‌ی خۆشیانه‌وه پێیانداوین له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت پابه‌ند ببن".
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێڕاق هۆشیار عه‌بدوڵا له ڵێدوانێکدا بۆ سپی میدیا رایگه‌یاند" کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی نێوان نوێنه‌رانی کورد و عه‌بادی که سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانی شیعه‌ش به‌شداربوون، پۆزه‌تیڤ بووه‌و عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که کێشه‌کان له رێگای راگه‌یاندنه‌وه چاره‌سه‌ر ناکرێن، به‌ڵکو له ڕیگای دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن".
هۆشیار عه‌بدوڵا وتی "عه‌بادی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که ئه‌وه ورد‌و درشتی ئه‌و بابه‌ته نییه که بۆم باسکردن، بگره حکومه‌تی هه‌رێم هه‌تا نه‌یتوانیه‌وه پابه‌د بێت به‌و خشته‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌شه‌وه که خۆیان ئاراسته‌یان کردووین".
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌پێی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه کورده، عه‌بادی تێبینی له‌سه‌ر پرسی گومرگی کوردستانیش هاورده‌و هه‌نارده‌ی هه‌رێم هه‌بووه.
سه‌رۆکی فرسکیۆن گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که کۆبوونه‌وه‌که پۆزه‌تیڤ بووه‌و پرسه‌که به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت که کۆبوونه‌وه‌ی تر له نێوان وه‌فدی دانوستانکاری حکومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کیش که له نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه بڵاوکرایه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که دوژمنانی عێراق له ناکۆکیه‌کانمان سوود مه‌ند ده‌بن.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که پابه‌ند ده‌بن به رێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه که له یاسای بودجه‌ی 2015 دا بڕیاری له‌سه‌ر درا.