لەپێنج قۆڵەوە هێرش بۆ سەر داعش لە تكریت بەردەوامە
ئەمرۆ سوپای عێراق‌و هێزە میلیشیاكانی شیعە كە بەحەشدی شەعبی ناسراون لە پێنج قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە شاری تكریت دەست پێكرد.
ئیبراهیم جبوری، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بە ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوزی رایگەیاند: سوپای عێراق‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌پێنج میحوه‌ره‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌ستپێكردوه، به‌ئامانجی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری تكریتی، ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تا ئێستا له‌هێرشی سوپای عێراق‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا، ناوچه‌كانی (شێخ محه‌مه‌د، عه‌باسی، سورشناس‌و بوحه‌سان)ی سنوری پارێزگاكه كۆنتڕۆكراونه‌ته‌وه.
ئیبراهیم جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه‌كانی عێراق له‌میحوه‌ری باكوری خۆرئاوا‌و میحوه‌ری باشوری شاری تكریته‌وه، توانیویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن‌و گروپی تیرۆرستی داعش، هیچ به‌رگریه‌كی نه‌بووه، وتیشی:"له‌میحوه‌ری باشوری تكریته‌وه ئه‌كادیمیای پۆلیس كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌و هاوڵاتیان به‌خۆشحاڵیه‌وه، پێشوازیان له‌هێزه‌كانی سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی كردوه".
به‌گوێره‌ی دواین زانیاریه‌كان، (ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌زاق) لێپرسراوی سه‌ربازیی گروپی تیرۆرستی داعش له‌سه‌ڵاحه‌دین‌و دوو یاریده‌ده‌ری له‌هێرشی هێزه‌كانی عێراقدا كوژراون.
PM:01:56:02/03/2015