ئەمەریكا لە بەشداری ئێران لەشەڕی داعش نیگەرانە
ژەنەڕاڵ مارتن دێمپسی
سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا نیگەرانی حكومەتی ئەو وڵاتە لە بەشداری شەڕی ئێران لە عێراق دژی داعش دەربڕیو بۆ ئەو مەبەستەش بەنیاز سەردانی عێراق بكات.
ئەمرۆ لەكاتی سەردانی بۆ بەحرێن و عێراق؛ ژەنەڕاڵ مارتن دێمپسی نیگەرانی خۆی لە رۆڵی بەشداریكردنی ئێران شانبەشانی سوپای عێراق لە بەرەنگاربوونەوە لە دژی داعش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شاری تكریت دەربڕی و رایگەیاند: كە لە دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی نیگەرانی خۆی لە رۆڵی ئێران لە ئۆپەڕاسیۆنەكانی لە دژی داعش دەردەبڕێت.
هەروەها ژەنەراڵ دێمپسی رایگەیاند كە ئەگەر هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی نەبن؛ سوپای عێراق بە هاوكاری ئێران نەیدەتوانی پلان دابڕێژێت بۆ رزگار كردنی شاری تكریت و داعشیش بەهۆی ئەو هێرشانەوەی لە عێراق لاواز بووە.
دێمپسی هەروەها رایگەیاند كە دەمەوێت دڵنیا ببمەوە كە سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی عێراقیش تێگەیشتبن كە ئۆپەڕاسیۆنی تكریت تەنیا بە هاوكاریكردنی ماڵی و سەربازی ئێران رووی نەداوە، بەو شێوەیە نەبووە كە موعجیزەیەك روویدابێت و هێزە ئەمنییە شیعەكانی عێراق لە بەغدا بەرە و تكریت بەرێ كەوتن بن.
PM:01:37:08/03/2015