ژمارەی كوژراوەكانی داعش ئاشكرا دەبێت
لەئەنجامی شەڕی ئازادكردنی تكریت كە ماوەی 7 رۆژە بەردەوامە، زیاتر لە 280 چەكداری گروپی تیرۆریستی داعش كوژراون كە چەندین سەركردەی ئەو گروپە لەناویاندایە.
كەناڵی (KNN) لەزاریهیشام هاشمی لێكۆڵه‌ری كاروباری گروپه چه‌كداره‌كان راگه‌یاند، له 7 رۆژی رابردوی شه‌ڕی ئازادكردنی تكریتدا، 200 تیرۆریست له باشور‌و 50 ی تر له باكوور و 35 تیرۆریستیش له رۆژئاوای ئه‌و شاره كوژراون.
به وته‌ی هیشام ئه‌لهاشمی، له‌ناو كوژراوه‌كاندا ئه‌بو ده‌حام جه‌زراوی والی شه‌رعی داعش له ناوچه‌ی حه‌مرین و ئه‌بو عائیشه‌ی سعودی قازیی شه‌رعی ویلایه‌تی سه‌لاحه‌دین و حامد سه‌بع شه‌كر به‌دری ئامۆزای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ئه‌بو جه‌نده‌ل سعودی به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كان هه‌ن.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ی كاروباری گروپه چه‌كداره‌كان ئاشكراشی كرد، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی چه‌ند به‌رپرسێكی تری ناردوه بۆ سه‌ركردایه‌تبی تیرۆریستانی داعش له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، له‌وانه سادق جه‌عفه‌ر حه‌یده‌ر وه‌ك والی شه‌رعیی سه‌لاحه‌دین - سه‌یف محه‌مه‌د جه‌رجه‌ری ناسراو به‌ئه‌بو سه‌فا به‌رپرسی دارایی و كارگێڕی - مسته‌فا عه‌بدوڵا ئال قروت له ته‌له‌عفه‌ره‌وه و چه‌ند كه‌سێكی تر بۆ بواره‌كانی تر به‌گوێره‌ی په‌یكه‌ره‌ی رێكخراوه‌كه.
PM:03:02:09/03/2015