ڤیدیۆ.. داعش گۆڕی سەدامی تەقاندەوە
میلیشیا شیعەكانی عێراق رایدەگەیەنن كە داعش بینای گۆڕەكەی سەدام حسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراقیان بە تەواوی روخاندوە.
میلیشیا شیعەكانی عێراق كە بە حەشدی شەعبی ناسراونو ئێستا لەگەڵ سوپای عێراق شەڕی تكریت دەكات رایانگەیاند: داعش چوار دەوری بینای گۆڕەكەی سەدامیان لە گوند عۆجە لەباشوری تكریت بۆمبڕێژكردوەو لەكاتی پێشڕەوی سوپای عێراق بۆ ئەو گوندە، بیناكەیان تەقاندوەتەوەو كە بەهۆیەوە گۆڕەكەی سەدام بەتەواوی روخاوە.
AM:11:38:17/03/2015