13 كۆشكی كۆماریی لەتكریت ئازاد كران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند سەرجەم 13 كۆشكی كۆماریی لە تكریت لەلایەن سوپای عێراقەوە ئازاد كراون‌و ئاڵای عێراق لەسەر سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان لەوانە لە بینای پارێزگای ئەو تكریت هەڵكراوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، سەعد مەعن، لەمبارەوە رایگەیاند: هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵ ئەمرۆ سێشەممە سەرجەم بینا حكومییەكان لەوانە بینای پارێزگای تكریت‌و 13 كۆشكی كۆمارییان لەچەكدارانی داعش پاككردەوە‌و ئاڵای عێراقیان لەسەر هەڵكرا.




PM:01:32:31/03/2015