سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵسوكەوتی میلیشیا شیعەكان لە تكریت هۆشداری دەدات
سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سوپاسی هەڵوێستی عەبادی دەكات بەرامبەر بە تاڵانكارییەكانی میلیشیا شیعەكان لەتكریتو سەبارەت بە بەردەوام بوونی ئەم هەڵسوكەوتە هۆشداری دەدات.
تاڵانچێتیو تۆڵەسەندنەوەی میلیشیاشیعەكان ناسراو بە حەشدی شەعبی خەڵكی تكریتی توڕە كردوە بەوتەی ئەحمەد كەریم، پارێزگاری سەڵاحەدین سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە رەفتاری میلیشیا شیعەكان مانیانگرتوەو تا رۆیشتنی حەشدی شەعبی لەشارەكەیان ئامادە نین بچنەوە سەركارەكانیان.
لەلایەكی ترەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی دەكردوە تا تاڵانكردنو تۆڵەسەندنەوەی میلیشیا شیعەكان رابگیرێتو بكەرانی ئەو تاوانانە دەستگیر بكرێن.
PM:05:10:04/04/2015