داعش له‌ موسڵ سه‌رنووسه‌رێکی به‌ر ده‌ستڕێژدا

له‌شاری موسڵ چه‌کدارانی داعش سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌یه‌کی به‌رده‌ستڕێژ دا.

 سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار رایگه‌یاند : ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ناوی ( سائر عه‌لی ) یه‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ( را )یه‌ که‌ رۆژنامه‌یه‌کی لۆکاڵی ناو شاری موسڵ بوو پێش داگیرکردنی موسڵ له‌و شاره‌ ده‌رچووه‌‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز بڵاویکرده‌وه‌ چه‌کدارانی داعش ته‌رمی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان راده‌ستی پزیشکی دادوه‌ری کردووه‌ و چه‌ند فیشه‌کیک به‌سه‌ریه‌وه‌ بووه‌.

 تا ئێستا چه‌کدارانی داعش هۆکاری کوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان رانه‌گه‌یاندووه‌.




AM:11:29:28/04/2015