بارودۆخی پارێزگای دیاله به‌رهو خراپی ده‌ڕوات، دوای هێرشکردنه سه‌ر زیندان، شه‌وی رابردوو هێرشکرایه سه‌ر بنکه‌ی پۆلیسی خالس.
چه‌کدارانی داعش شه‌وی رابردوو هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌ی پۆلیسی خالس که ده‌که‌وێته باکوری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ئه‌و بنکه‌ی پۆلیسه به‌ده‌یان زیندانی داواکراوی تێدایه.
سومه‌ریه نیوز بڵاویکرده‌وه که له‌هه‌مان شار چه‌کدارانی داعش رۆژی 5/7 هێرشیان کرده سه‌ر به‌ندیخانه‌ی خالس و کۆنترۆڵیان کرد‌و زیاتر 10 پۆلیسیان کوشت و 15 تریش برینداربوون و 20 زیندانیش هه‌ڵهاتوون.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌کان دیاله ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌ندیخانه‌که‌یان کۆنترۆڵکردۆته‌وه.