وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: رومادی ته‌نها به ئێمه ئازاد ناکرێت به‌بێ هۆزه‌کانی ناوچه‌که.
که‌ریم نوری وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: شکستی روومادی هاوشێوه‌ی شکستی موسڵه‌و ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بووینایه به‌غدا ده‌گیرا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێیوایه تاکه جیاوازی نێوان شکستی موسڵ و رومادیه ئه‌وه‌ی که دوای شکستی موسڵ داعش سێ شاری تری کۆنترۆڵکرد، به‌ڵام به‌هۆی ئێمه‌وه نه‌یتوانی دوای رومادی پێشڕه‌وی بکات و شوێنی تر کۆنترۆڵبکات.
سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌یگرنه به‌ر بۆ ئازادکردنی رومادی، که‌ریم نوری به میدیا عێراقییه‌کانی راگه‌یاندووه: سه‌ره‌تا هێڵی به‌رگری مه‌حکه‌م ده‌که‌ین و دواتر پلانێک داده‌نێین بۆ رزگارکردنی رومادی.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌رپرسه‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌کاتێکدایه که هه‌واڵه رۆژنامه‌نووسیه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که چه‌کدارانی داعش نزیکبوونه‌ته‌وه له ده‌ریاچه‌ی حه‌بانییه.