پەرلەمانتارێك ئەندامێتی پەرلەمانی لێسەندرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی ساختەبوونی بڕوانامەكەی مافی ئەندامێتی پەرلەمانی لێ سەندرایەوە.

لەمبارەیەوە عادل نوری،پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە سپی میدیای راگەیاند ئەمرۆ بە بڕیاری دادگا، مەشعان جبوری ئەندامێتی پەرلەمانی عێراقی لێسەندرایەوە.

عادل نوری وتیشی: هۆكاری ئەم بڕیارەی دادگا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بڕوانامەی مەشعان جبوری ساختە بووە‌و دادگاش بڕیاریدا چیتر ناوبرا ئەندامی پەرلەمانی عێراق نەبێت.

مەشعان جبوری پێش رووخانی سەدام وەك دۆستی كورد‌و بەتایبەت بارزانی خۆی نیشاندەدا، بەڵام بەم دواییانە بە توندی دژایەتی كوردی دەكرد.




PM:05:04:26/05/2015