ئێران 100 موشەكی "سكود"ی بۆ وێرانكردنی رۆمادی رەوانەی عێراق كردوە
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایدەكەن ئێران 100 موشەكی جۆری "سكود"ی بە میلیشیا شیعەكان داوە تا شاری رۆمادی لەگەڵ خاك یەكسان بكەن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (اصوات حرە) چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا ئاشكرایان كردوە كە فەرماندەكانی سوپای پاسدارانو میلیشیا شیعەكانی ناسراو بە حەشدی شەعبی بە فەرماندەیی هادی عامری، لە كۆبوونەوەیەكی نهێنیدا رێكەوتن لەسەر ئەوەی كە سوپای پاسداران 100 موشەكی جۆری سكود بە حەشدی شەعبی بدات تا بەو موشەكانە رۆمادی بە تەواوی وێران بكات.
شاری رۆمادی هەفتەی رابردوو لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كۆنترۆڵكرا، بەڵام سەرەڕای ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی هێشتا خەڵكێكی زۆر لەناو شاردا ماونەتەوە.
PM:05:36:26/05/2015