روفاتی 470 تەرم لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا دۆزرایەوە

ئەمرۆ گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە نزیك تكریت دۆزرایەوە كە روفاتی 470 تەرمی لەخۆگرتووە‌و بەدەستی چەكدارانی داعش كوژراون.

ئەمرۆ پێنجشەممە وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند لەو گۆڕە بەكۆمەڵەدا پاشماوەی تەرمی 470 قوربانی دەستی داعش لە بنكەی سەربازیی سپایكەر بوون كە بەدەستی چەكدارانی داعش ساڵی رابردوو كوژراون.

چەكدارانی داعش مانگی 6ی 2014 سەدان خوێندكاری سەربازیی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەدین كوشت.




PM:03:10:28/05/2015