پارێزگاری نەینەوا لەپۆستەكەی دورخرایەوە

        
كەمێك لەمەوبەر ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا داوایەكی حكومەتی عیراقی بۆ دورخستنەوەی ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا لەپۆستەكەی پەسەند كردو نوجێفی لەپۆستەكەی دورخستەوە.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داوایەكیان بۆ دورخستنەوەی ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كرد، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە داواكارییەكە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوەو لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیشدا ئەو داواكارییەكە پەسەند كراوە.




PM:05:12:28/05/2015