وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای سەربازیی لەسەركار لادەبات
ژمارەیەك بەرپرسی باڵای وەزارەتی ناوخۆ لەسەر كار لادەبرێن‌و لەشوێنەكەیان كەسانی دیكە دادەنرێن.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق 35 بەرپرسی سەربازیی لەسەر كار لابراون یان گۆڕانكاری لە پۆستەكانیان كراوە.
بەپێی بەیاننامەكە ئه‌و پۆستانه‌ش كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان لابراوه، بڕیاره كه‌سی دیكه له‌شوێنیان دابنرێن بریتین له (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری به‌غدا، سه‌رۆكی دادگای ته‌میزی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندی‌و زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ته‌قینه‌وه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی عه‌ره‌بی‌و نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كاره‌با، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌وانی ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری پۆلیسی ئیتیحادی)، به‌رپرسی چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌كاره‌كانیان لابراون.
PM:03:22:09/06/2015