ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی رووخانی موسڵ رایگه‌یاند: له‌نێو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر رووخانی موسڵ بۆ بارزانی دانا، ئه‌ندامی تێدابوو سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
عه‌بدولره‌عمان ئه‌لویزی رایگه‌یاند " دوای پشووی په‌رله‌مان راپۆرتی کۆتایی خۆیان له‌سه‌ر که‌وتنی موسڵ به‌ده‌ستی داعش، پێشکه‌ش به‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌که‌ن".
ئه‌لویزی به سۆمریه نیوزی راگه‌یاند " دوای ئه‌وه‌ی گۆێیان له‌چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و پارێزگاری موسڵ گرتووه، ئێستا تێروانینێکی ته‌واویان هه‌یه که موسڵ چۆن رووخا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی: ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی بارزانی پرسیاری که‌سێک و لایه‌نێک نه‌بوون، پرسیاری هه‌مووان بوون و نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیشی تیا‌بوو.
ئه‌و وتی" تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یان نه‌گه‌یشتۆته‌وه ده‌ست که ئاراسته‌ی مالکی و ئوسامه نجێفیان کردووه".
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که بارزانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ناداته‌وه که ئاراسته‌یان کردووه،" چونکه تاوانبارکردنی تیایه".