داعش هەڵوێستی خۆی لەسەر نوێژی "تەراوێح" راگەیاند


گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش نوێژی تەراوێح بە مایەی سەرلێشێواوی‌و بە بیدعەی شێخەكانی سعودی دەزانێت.

چەكدارانی داعش لەموسڵ بەڕێوەچوونی نوێژی تەراوێح لە مزگەوتەكانی ئەو شارە قەدەغە دەكەن‌و جەخت دەكەنەوە كە ئەم نوێژە بیدعەی شێخەكانی سعودیەیە‌و دەبێت هۆی گومڕا بوون‌و سەرلێشێواوی موسڵمانان.

چەكدارانی داعش لە موسڵ سزای جەڵدیان بۆ ئەو كەسانە لەبەرچاو گرتووە كە شەوانی رەمەزان بەشداری نوێژی تەراوێح بكەن.




PM:04:27:19/06/2015