داعش مەزاری "یونس"ی پێغەمبەر دەكات بە "شاری یاریی"

گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش بڕیاری داواوە مەزاری یونسی پێغەمبەر لە موسڵ بكات بە شاری یاریی بۆ شوێنی یاریكردنی منداڵان.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار، چەكدارانی داعش دەستیان بە ئامادكردنی شوێنی مەزاری یونسی پێغەمبەر كردوە تا لەو شوێنە باخچە‌و شاری یاریی دروست بكەن.

مەزاری یونس دەكەوێتە بەرزترین گردی شاری موسڵ‌و رۆژی 24ی تەمموزی ساڵی رابردوو لەلایەن داعشەوە تەقێنرایەوە.




PM:04:45:20/06/2015