له‌سه‌ر لێدوانێکی هۆشیار زێباری له‌سه‌ر نه‌وتی به‌سره، ناڕه‌زایی گه‌وره دروستده‌بێت و په‌رله‌مانتارێکی عێراق پێی ده‌ڵێت: بڕۆ نه‌وتی به‌سره مه‌ده به‌ره‌هن( بارمته)، نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بده به ره‌هن.
په‌رله‌مانتاری عێراق عالیه نسه‌یف له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی هۆشیار زێباری که ده‌ڵێت: حکومه‌ت کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی به‌سره بدات به‌ره‌هن بۆ چاره‌سه‌رکردنی باری دارایی عێراق. نوسه‌یف ده‌ڵێت: بۆ پێشاندانی نیه‌ت باشی فه‌رموو بڕۆ نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بده به‌بارمته.
نوسه‌یف ده‌ڵێت: با زێباری وه‌ک نیه‌ت پێشنادانێکی کوردی بۆ یه‌کێتی نیشتمانی عێراق، با نه‌وتی هه‌رێم بدات به بارمته.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وان پێشبینیان کردووه که زێباری پێشنیاری که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌کان بکات و ئیفاد نه‌هێڵێت، نه‌ک پێشنیاری له‌و چه‌شنه بکات که نه‌وت موڵکی گه‌له و موڵکی وه‌زیری دارایی نییه.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق هۆشیار زێباری ناره‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناو ناوه‌ندی سیاسی و میدیای عێراقدا دروستکردووه.