عێراق یەكەم وەجبەی فرۆكەی جەنگیی (F16)ی وەرگرت

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەمرۆ رایگەیاند كە چوار فرۆكەی جەنگی ئەمەریكی لەجۆری (ئێف 16)ی وەرگرتووە. ئەم فرۆكانە لە چوارچێوەی گرێبەستێك بۆ پڕچەككردنی هێزی ئاسمانی عێراق نێردراوە.

لەبەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە ئەو فرۆكانە ئەمرۆ دووشەممە لە بنكەی "بەلەد" لە باكوری بەغدا نیشتونەتەوە.
نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتنی ئەو 4 فرۆكەی پشتڕاست كردەوە.




PM:03:03:13/07/2015