داعش یاریگای ئۆلۆمپی رومادی تەقاندەوە

‌یاریگای رومادی
رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی یاریگای ئۆلۆمپی رومادی تەقاندەوە کە هەفتەی رابردوو هێزە ئەمنییەکان ئازادیان کردوو دواتر پاشەکشەیان لێکرد.

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەری نزیک رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی وێنەی تەقینەوەی یاریگاکەی بڵاوکراوەتەوە.

کەناڵی سومریە بڵاویکردەوە: چەکدارانی داعش ئەمڕۆ ٧/٢٠  یاریگای ئۆلۆمپی رومادی و چواردەورەکەیان مینڕێژکردوو دواتر تەقاندیانەوەو بووە هۆی وێرانکردنی تەواوی بیناکە.

یاریگای ئۆلۆمپی رومادی کە تازە دروستدەکرێت ١١٦ ملیار دیناری تێدەچێت و بەیەکێک لە یاریگا باشەکانی سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق دادەنرێت.




AM:02:15:20/07/2015