لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی عه‌بادی ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(29-7-2015) كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه به‌نوسراوی فه‌رمی داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی پله سەربازییەکانی هێزه فیدراڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان ئاڕاسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه.
هۆشیار عه‌بدوڵا, ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ کۆبونەوەی لیژنەی به‌رگری و ئاسایشمان کرد، لە یەکێک لە تەوەرەکاندا باسی کێشەی بەرزکردنەوەی پلە سەربازیەکانمان کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە فیدڕاڵییه‌كانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەو کیشەیان هەیە”.
هه‌روه‌ها وتی: ” کێشەکە لە سەرتاسەری عێراقدایه و ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و سەرباز هه‌یه، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ۱٠ ساڵە پلەیان بەرز نەکراوەتەوە”.
له باره‌ی هۆكاری به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی پله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هێزانه”هۆشیار عه‌بدوڵا” گوتی: "یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی رابردوو وه‌زاره‌ته ته‌ناهییه‌كان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه براون، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌و ماوه زۆره راوه‌ستاوه”.
وتیشی: "بێگومان هۆکاری تریش هەن کە دیارترینیان جدی نەبوونە لە دروستکردنەوەی دامەزراوە سەربازییەكانی دەوڵەت لە لایەن هێزە سیاسیەکانەوە”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش ئاماژه به‌وه‌ش كرد كه نوسراوی فه‌رمی داوایان لە سەرۆکی حکومەتی عێراق كه هاوكات سه‌رۆكی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه کردووە، چارەسەری ئەو گرفتە بکات و دەستبکرێت بە ڕێوشوێنی بەرزردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرو سەربازنە”.
له باره‌ی گرفتی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانن و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزانه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند: "من وەک ئەندامی لیژنەی به‌رگری و ئاسایش پێشتر لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەو ئەفسەرانە دانیشتم کە سەر به وەزارەتی به‌رگری و ناوخۆی عێراقن و کێشەی پلە بەرزکردەوەیان هەیە بە هیوای ئەوەی ئەو داواکاریە بتوانێت کێشەی ئەوانیش چارەسەر بکات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیاتر وتی: "هەر وەک لیژنەی ئاسایش و به‌رگری سەبارەت بە هەمان بابەت لە فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی پەرلەمان لە بەغدا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانه‌یمان سازدا‌و سەرۆکی لیژنەکە داوای لە حکومەت کرد بە زوویی کیشەی وەستانی پلەبەرزکردنەوە چارەسەر بکات و لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش داواشی له حكومه‌تی عێراق كردووه، له‌ریزبه‌ندی پێدانی موچه به وه‌زاره‌ته‌كان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری بخاته یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، نه‌ك له كۆتا وه‌زاره‌تدا موچه‌یان بۆ خه‌رج بكات”.
PM:07:26:29/07/2015