ئەمڕۆ ٨/١٣ لە پەرلەمانی عێراق لەکاتی بڕیاردان لەسەر گەڕانەوەی ٥٠ هەزار دۆلار لە هەر ئەندام پەرلەمانێک بۆ حکومەت، بڕیار دەدرێت کۆی ئەو پارەیە خەرج بکرێت بۆ حەشدی شەعبی و سووپای عێراق، بەبێ ئەوەی هیچی بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخان بکرێت.
ئەمڕۆ ٨/١٣ لەمیانەی کەمکردنەوەی خەرجی پەرلەمانتاراندا ئەو ٥٠ هەزار دۆلارەی پێشتر وا بڕیار بوو بدرێت بە هەر پەرلەمانتارێک، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق د. سەلیم جەبوری بەناوی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بەیانێک دەخوێنێتەوەو بڕیار دەدرێت ئەو پارەیە خەرج بکرێت بۆ حەشدی شەعبی و ئاوارەکان، بەبێ ئەوەی هیچی تەرخان بکرێت بۆ هێزی پێشمەرگە، بەمەش ئەم بڕیارە بەسەر جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئارامی شێخ محەمەد دا تێپەڕدەبێت.
سەرۆکی پەرلەمان، د سەلیم جەبوری لە کاتی خوێندنەوەی ئەو بەیانەدا لەناو هۆڵی پەرلەماندا بەسەر پەرلەمانتارانی کوردیشدا تێپەڕدەبێت، دواتر پەرلەمانتارە کوردەکان هەستی پێدەکەن و دەکەونە ئیمزا کۆکردنەوە کە هیچ نەبێت ئەو ٥٠ هەزار دۆلارەی هەر یەکێک لە ٦٠ پەرلەمانتارەکانی کورد تەرخان بکرێت بۆ هێزی پێشمەرگەو بریندارەکانی.
سپی پەیوەندی کرد بە ئارامی شێخ محەمەدەوە ئەو لای خۆیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەوەزارەتی دارایی لەکاتی خەرجکردنیدا بەشی پێشمەرگەش دادەنرێت.