سبه‌ینێ دەنگ لەسەر ناوی تۆمەتبارانی كه‌وتنی موسڵ دەدرێت
لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ، ڕاپۆرتی كۆتایی‌و هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌كه‌ی ته‌واو كردوه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: سبه‌ینێ لیژنه‌كه‌یان، ده‌نگ له‌سه‌ر ناوه‌كانی ناو راپۆرته‌كه ده‌دات‌و بۆ په‌رله‌مان‌و داواكاری گشتی به‌رزده‌كرێته‌وه.
حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ ئاشكرای كرد: ڕاپۆرتی كه‌وتنی شاری موسڵ به‌ده‌ست چەكدارانی داعش، ته‌واو بوه‌و سبه‌ینێ لیژنه‌كه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه ده‌دات كه له‌ناو راپۆرته‌كه‌دا هاتون‌و تۆمه‌تبارن به‌هۆكاری كه‌وتنی شاری موسڵ.
زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ، كه له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقیشه، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: راپۆرته‌كه، به‌كۆتا هاتوه‌و سه‌رجه‌می هۆكاره‌كانی كه‌وتنی شاره‌كه‌و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی تێدا هاتوه، كه هۆكار بوون له‌كه‌وتنی موسڵدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه ده‌ده‌ن، كه له‌ناو راپۆرته‌كه‌دا هاتون‌و هۆكاری كه‌وتنی موسڵ بوون، یاخود كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌ئه‌ركه‌كانیاندا.
به وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ، دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ناوه‌كان، راپۆرته‌كه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان‌و داواكاری گشتی.
PM:04:34:15/08/2015