عەبادی قۆناغی سێهەمی چاکسازی راگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ ٨/١٨ قۆناغی سێهەمی چاکسازییەکانی راگەیاندو بەپێی ئەو بڕیارانە بەرێژەیەکی بەرچاو ژمارەی راوێژکارەکان کەمدەکرێنەوە.

بەپێی ئەو بڕیارە نوێیەی سەرۆک وەزیران کە بە بەیانێک بڵاوکرایەوە هەموو راوێژکارەکانی وەزارەتەکان کە لەدەروەی میلاکاتی ئەو وەزارەتەن هەڵدەوەشێتەوە.

ژمارەی ئەو راوێژکارانەی دەمێننەوە، تەنها پێج راوێژکار بۆ هەریەک لەسێ سەرۆکایەتیەکە، سەرۆکایەتی کۆمارو سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمان دەمێننەوە.

هەفتەی پێشوو عەبادی ژمارەی وەزارەتەکانی لە ٣٣ وەزارەتەوە کەمکردەوە بۆ ٢٢ وەزارەت، پێشتریش هەرچی جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی عێراقە هەڵیوەشاندەوە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانیشی کەمکردەوە.  




AM:10:01:18/08/2015