سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له دوا بڕیاری چاکسازیدا هه‌موو ئه‌و فه‌وجانه‌ی به‌رپرسه‌کانی عێراق که به‌مه‌به‌ستی پاسه‌وانی پێشتر بۆیان دروستکراوه، به‌وانه‌ی کوردیشه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز راگه‌یه‌نراوێکی نووسینگه‌ی عه‌بادی بڵاوکرده‌وه که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات هه‌موو ئه‌و فه‌وجانه‌ی بۆ پاسه‌وانێتی به‌رپرسه‌کانی عێراق دروستکراون هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه که دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌وجانه سه‌رله‌نوێ رێکده‌خرینه‌وه‌و به یاسایی ده‌کرێن.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه که رێژه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کان 90% که‌مده‌کرێنه‌وه.
په‌رله‌مانتارێکی کورد که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به سپی راگه‌یاند ئه‌و بڕیاره هه‌موو ئه‌و فه‌وجانه‌ش ده‌گرێته‌وه که بۆ به‌رپرسانی کورد له‌سه‌رده‌می مالکی‌دا بۆیان دروستکراوه، ئه‌و پاسه‌وانانه به رێژه‌ی 90% که‌مده‌کرێنه‌وه.