عەبادی چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەکات؟

سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکان لەپەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەبادی کۆدەبنەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا عەبادی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەست لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم وەرنادات.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەد حاجی رەشید لە لیدوانێکیدا بۆ سپی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە وتی " ئەوەی لە عەبادی تێیگەیشتین، ئەو نایەوێت دەست لەکاروباری هەرێم وەربدات و نایەوێت نەکێشەی نوێ لەنێوان بەغداو هەرێمدا بخولقێت و نە کێشەش بۆ هەرێم دروستبکات".

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد عەبادی باسی لەوە کردووە کە هەرچی زووترە کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم چارەسەربکرێت، چونکە کێشەی بۆ ئەوانیش دروستکردووە.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە عەبادی بێدەنگی هەڵبژاردووە بەرامبەر فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆیی لەلایەن هەرێمەوە.




PM:11:36:12/09/2015