عێراق بەرە کوی دەڕوات؟ لەپشتی پەردەوە چی دەگوزەرێت؟ ئایا خوراسانی دەبێتە سەرۆک وەزیران؟

چەند سەرچاوەیەک لەدەوڵەتانی کە نداوەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئیشکردنێکی ئەمەریکی - سعودی هەیە لەگەڵ سیستانی، تا عێراق لە ژێر هەژموونی ئێران دەربکەن و بیکەن بە ئەندام لە ئەنجومەنی وڵاتانی کەنداودا.

ئەو سەرچاوانە کە بەرۆژنامەی ( رای گشتی ) کەنداویان راگەیاندووە، باس لەوە دەکەن کە ئەمەریکا و دەوڵەتانی کەنداو پاڵپشتی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکەن بە سەرۆکایەتی خوراسانی و دەیانەوێت وردە وردە عێراق لە هەژموونی ئێران دووربەخەنەوەو بیکەن بە ئەندام لەئەنجومەنی وڵاتانی کەنداو.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە ئەمەریکا لەرێگای باڵوێزەکەیەوە لە عێراق هەنگاوی زۆری ناوە لەگەڵ گەورە مەرجەعی شیعە سیستانی، بەڵام ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە دەرفەتێکی تر بدرێت بە حەیدەر عەبادی،" چونکە ئەو چاکسازیانەی ئێستا بەڕێوە دەچێت خۆی لە خۆیدا عێراق دوور دەخاتەوە لەهەژموونی ئێران".

بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو پاڵپشتییەی کەنداو ئەمەریکا بۆ عێراق بێ سنور دەبێت و کاردەکرێت بەتەواوی عێراق لە داعش پاکبکرێتەوەو سیادە بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەو سەرلەنوێ عێراق لە سەر شێوەی یەکێتی رێکخراوەکان رێکبخرێتەوەو عێراق دوور بخرێتەوە لە دابەشبوونی تایفی و ئەتنی. 

عیماد خرسانی ئەندازیارەو شیعیەو لەئەمەریکا دەژی و سەردەمی برێمەر وەک راوێژکار لە عێراق کاری کردووەو ئێستا ئەو لەلایەن ئەمەریکاوە وەک جێگرەوەی عەبادی، باس دەکرێت.

خوراسان دەیەوێت یەکێتی هەرێمەکانی عێراق دروستبکات کە پەیوەندییەکی میانڕەویان لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا هەبێت و پێشیوایە عێراق بەهۆی ئەوەی لە میحوەری ئێراندا بووە، تا ئێستا زەرەری زۆری لێکەوتووە.

لایەنی ئەمەریکاش بە سیستانیان راگەیاندووە کە لەسەردانەکەی پادشای سعودیەدا بۆ ئەمەریکا، ئۆباما و سەلمان عەبدولعەزیز ئەو پرسەیان باس کردووەو پادشای سعودیە زۆر باسی دەستوەردانی ئێران لە عێراقی کردووە کە دەبێتە مایەی دابەشبوونی عێراق و دوورکەوتنەوە لە وڵاتە عەرەبییەکان.

چاودێران پێیانوایە کاکرکردنی ئەمەریکا بەو ئارستەیە  بەتەواوی گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتی ئەودا دێت لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا کە ئێستا وڵاتە عەرەبییەکان، ئەمەریکا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هاوئاهەنگی سیاسەتی ئێران دەکات لە ناوچەکەدا. 




AM:09:55:05/10/2015