نزیكەی 2 هەزار ملیار دینار بودجە بۆ حەشدی شەعبی تەرخانكراوە
بۆ ملیشیا شیعەكانی عێراق كە بەحەشدی شەعبی ناسراون بڕی 1800 ملیار دینار بودجە تەرخانكراوە كە نزیكە لە نیوەی كۆی بودجەی سوپای عێراقی.
بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی هەواڵی عێراقی سەرچاوەیەك لە حكومەتی بەغدا رایگەیاند میزانیەی تەرخان كراو بۆ حەشدی شەعبی لەگەڵ دەرماڵە تایبەتیەكاندا نزیكەی 1800 ملیار دینارە.
وتیشی لەو ژمارەیە 1450 ملیار دینار بۆ موچەی و بواری تەشغیلی دانراوە و 350 ملیاریش بۆ چەك و تەقەمەنی.
هاوكات سوپای عێراقی كە دوو ئەوەندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەندامی هەیە و پێویستی بە فڕۆكە و چەكی قورس و پێشكەوتوو هەیە تەنها نزیكەی دوو ئەوەندە هەیە كە 5600 ملیار ینارە.
PM:02:34:07/11/2015