سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه‌و لێدوانه‌ی ئۆردو‌غان به‌درۆده‌خاته‌وه که هێزی تورکی له‌سه‌ر داوای ئه‌وان هاتبێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه‌و که بۆ چه‌واشه‌کردنی رای گشتییه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هاتنی هێزەکەی تورکیا بۆ نزیک موسڵ بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوەندبووە و هەر زانیاریەکی جیاواز هەبێت هەڵەیە و هەوڵدانە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا حەیدەر عەبادی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات هێزە تورکیەکە بە بێ ئاگاداری و پرس و داوای حکومەتی عێراق یاخود هەر دەسەڵاتدارێکی حکومەتی ناوەند هاتوون و هەر زانیاریەکی جیاواز کە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستیەوه.
له‌به‌یانه‌که‌دا باس له‌وه کراوه مه‌شقکردن به‌هێزه عێراقییه‌کان هه‌ر هێزێک بێت " پێشێلکاریه به‌رامبه‌ر عێراق".
پێشتر، ڕەجەب تەیب ئۆردو‌غان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند "هێزە تورکیەکە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لە کەمپێکی سەربازی لە بەعشیقە نیشتەجێبوون کە پێشتر لە سەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتوون".