حەیدەر عەبادی بەسەردانێك گەیشتە وڵاتی چین
سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە وڵاتی چین و لەلایەن باڵیۆزی عێراق لە چین پێشوازی لێکرا.
دوای گەیشتنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەچین، لەلایەن عەبدولکەریم هاشم مستەفا، باڵیۆزی عێراق لە چین پێشوازی لێکرا و لەلایەن خۆشیەوە حەیدەر عەبادی، بە ئاژانسی شینهوای چینی وتووە "لە میانی سەردانەکەماندا باس لە هەر سێ تەوەری نەوت و وەربەهێنان و پڕچەککردنی سوپای عێراق دەکەین."
عەبادی ئەوەشی وت "دەمانەوێت باسی ئەوەش بکەین کە چۆن بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەین و لەو بوارەدا کۆمپانیا چینییەکان دەورێکی کاریگەرییان هەبێت لە عێراقدا و چینیش ببێت بە کڕیارێکی نەوت."
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەبواری سەربازیدا دەیانەوێت سود لە شارەزایانی شەربازی چینی وەربگرن بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە شەڕی داعشدا.
AM:10:57:22/12/2015