لەهێرشەكەی داعشدا بەڕێوەبەری پۆلیسی عەلەم كوژرا
لەهێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆی داعش بۆ سەر رۆژهەڵاتی تكریت كە چەندین گوندی كۆنترۆڵ كرد، ژمارەیەك بەرچاو لەپۆلیس‌و حەشدی شەعبی كوژراون، کە یەکێکیان بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی عەلەمە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە تكریتەوە بە سپی راگەیاند لەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمرۆ داعش كردیە سەر ناوچەكانی رۆژهەڵاتی شاری تكریت‌و چەندین گوندیان كۆنترۆڵكردوە، توانیوانە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی عەلەم كە ناوی "عەقید ساجر حەسەن جبوری"یە بكوژن.
سەرچاوە ئەمنییەكە ئاماژەی بەوەكرد جگە لە كوژرانی ژمارەیەكی بەرچاو پۆلیس‌و حەشدی شەعبی، داعش چەند چەكدارێكی عێراقی بە دیل گرتووە.
له شه‌وی رابردوه‌وه چه‌کدارانی داعش هێرشێکی به‌رفراوانیان له‌وبه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه له گردی زه‌رگه که حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌کانی سه‌حوه‌ی لێیه به‌ره‌و ناوچه‌ی عه‌له‌م و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و به‌نداوی عوزه‌یم ده‌ست پێکردووه‌و شوێنێکی فراوانیان له هێزه عێراقییه‌کان سه‌ندۆته‌وه.
PM:05:01:14/01/2016