له‌په‌رله‌مانی عێراق زیاتر له 80 ئیمزا کۆکراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پرسی پاره ئاودیوکراوه‌کانی عێراق به‌کوردستانیشه‌وه ته‌رخان به‌کرێت.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئارام شێخ محه‌مه‌د و شێخ هومام حه‌مودی ره‌زامه‌ندیان نیشاندا كه له‌نزیكترین دانیشتن‌دا كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه .
ئه‌مڕۆ 2/4 زیاتر له 80 ئیمزا له‌تێكرای فراكسیۆن و پێكهاته‌كان كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بابه‌تی ئه‌و پارانه‌ی به‌نایاسایی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌و کۆبوونه‌وه‌که خراوه‌ته خشته‌ی كاری یه‌كێك له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.