په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره براوه‌كان پێکده‌هێنێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌ی به شێوه‌ی نایاسایی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد، هۆشیار عه‌بدوڵا رایده‌گه‌یه‌نێت لیژنه‌یه‌ك باڵا بۆ مه‌به‌سته پێكهێنرا.
هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به ئیمزای 81 په‌رله‌مانتار، داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرا كه مه‌سه‌له‌ی پاره ئاودیوكراوه‌كانی عێراق بخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، سه‌ر ئه‌نجام له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆیه‌كی گه‌رمی له باره‌وه كرا.
له دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا و له وته‌یه‌كدا هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتی: به داخه‌وه و به‌شه‌رمه‌زارییه‌وه ئه‌مڕۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مینه‌كانی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهانن، كه عێراقی توشی قه‌یرانێكی قورس كردووه، ئه‌گه‌ر به دوای هۆكاری راسته‌قینه‌شیدا بگه‌ڕێن بوونی مافیای زۆره كه پاره‌ی ئه‌م وڵاته ده‌باته بانكه‌كانی ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها هۆشیار عه‌بدوڵا بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كێشه‌ی پاره براوه‌كان بووه‌ته كێشه‌ی شه‌قام و هاوڵاتیان و ئه‌وان چاوه‌ڕێن له ئێمه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری كه كارێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هۆشیار عه‌بدوڵا پێشنیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی فراوانی كرد كه ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی یاسایی و نه‌زاهه و دارایی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی تێدا بێت و هه‌روه‌ها داواشی كرد كه لیژنه‌ی یاسایی بڕیارێك دابڕێژێته‌وه و تیایدا حكومه‌تی عێراق پاپه‌ند بكات به گه‌ڕان و به‌دواداچونی ئه‌و ئه‌ژمار و ره‌سیده بانكییانه‌ی گوماناوین، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی تیایدا دانراون.
سه‌رئه‌نجام په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنه‌كه‌دا بڕیاریدا كه لیژنەیەک لە ئاستی دەوڵەتی عێراق بۆ بەدوادچون و گەڕاندنەوەی ئه‌و پارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ی ناسایی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق دروست بكرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش لیژنه‌كه بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی پێک بێت و هەموو وەزارەت و دەستە و لیژنه‌كان و لایەنە پەیوەنددارەکانی عێراقی تێدا بێت و لە ماوەی هەفتەیەک یا دوو هەفتە دەست بکات بە کارکردن .
PM:03:41:06/02/2016