جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەها ئەلئەعرەجی کە بەم دواییە لەسەر کار لادرا، لەسەر گەندەڵی دەستبەسەر کراو ئەو لیژنەیەی دەسەڵاتی گرتنی هەیە، داوا لە هاوڵاتیان دەکات کێ سکاڵای هەیە لە دژی پەیوەندیان پێوەبکات.
له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له پارێزگای نه‌جه‌ف، جێگری ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
به پێی نووسراوێك كه له لایه‌ن لیژنه‌ی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیەوە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە "به‌ها ئه‌عره‌جی" جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ر كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌رد له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه له سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ست به‌سه‌ركراوه".
هاوکات لیژنەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەر کەسێک کەیسێکی لەسەر ناوبراو هەیە، پەیوەندیان پێوە بکات.
بەها ئەلئەعرەجی لە خوولی پێشوودا سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدربوو، لە کابینەی عەبادیدا جێگری سەرۆک وەزیران بوو، لەم دواییەدا بەر تەرشیقی ئیداری کەوت.