له‌به‌غدا دژی گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندانه
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا که ماوه‌ی زیاتر له‌چوار مانگه هه‌موو هه‌ینیه‌ک سه‌رقاڵی خۆپیشاندانن دژی گه‌نده‌ڵی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆش له مه‌یدانی ته‌حریر سه‌رله‌نوێ خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
خۆپیشادانی ئه‌م هه‌ینیه‌ش وا بڕیاره به ئاماده‌بوونی مه‌قته‌دا سه‌در به‌ڕێوه بچێت که ئه‌مه سێهه‌م هه‌فته‌یه به‌شداره‌و وتار ده‌خوێنێته‌وه.
خۆپیشاندانی به‌غداو شاره‌کانی باشووری عێراق که هه‌موو هه‌ینیه‌ک سازده‌کرێت، سه‌ره‌تا رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و که‌سانی پێشکه‌وتووخواز و رۆشنبیران سازیان کردوو رۆژ به‌رۆژ گه‌وره بوو، سێهه‌فته‌شه به‌ته‌واوی سه‌دریه‌کان پشتگیری ده‌که‌ن، ئامانجه‌که‌شی ئه‌نجامدانی چاکسازی بنه‌ڕه‌تییه له دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی عێراقدا.
PM:01:03:11/03/2016