مانگی رابردوو عێراق نزیكەی 102 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی نەوت لەمانگی رابردوو ئاشكرا دەكات كە بەپێی ئامارەكە رێژەكەی زیادی كردوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق ، هەناردەی نەوت لە مانگی ئازاری رابردودا 101 ملیۆن و 865 هەزار و 415 بەرمیلبوە ، بەتێكرایش رۆژانە زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل هەناردەكراوە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاندوە بری داهاتی نەوتیش لەو مانگەدا 2 ملیارو 891 ملیۆن و 575 هەزار دۆلار بوە و نری بەرمیلێك نەوتیش بە (28) دۆلار فرۆشراوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت راشیگەیاندوە نەوت لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردە نەكراوە، بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەرێكەوتننامەی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدا.
AM:09:43:02/04/2016