ئەمەریکا 41 ملیۆن دۆلار بۆ خۆراکی ئاوارەکان لە عێراق تەرخان دەکات

ئاژانسی یوئێس ئەیدی ئەمەریکی بڕی 41 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی خۆراکی ئاوارەکان لە عێراق تەرخان کرد.

 بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، حکومەتی  ئەمەریکا بڕی 41 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ دەستەبەرکردنی ھاوکاریی خۆراک بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار ئاوارەی عێراقی.

ئەم ھاوکارییەی حکومەتی  ئەمەریکا، لە ڕێگەی ئۆفیسی خۆراک لە پێناو ئاشتی، سەر بە ئاژانسی پەرەپێدانی  ئەمەریکییەوە دەدرێت بە بەرنامەی خۆراکی جیهانی تا ھاوکاریی خۆراک بگەیەنێت بە خێزانە ئاوارەکان لە عێراق.

جین پێرس، بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە عێراق، ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە لە 2014 تا ئێستا ڕێکخراوەکە 88.6 ملیۆن دۆلاری بۆ خۆراکی ئاوارەکان خەرج کردووە.



PM:02:58:14/04/2016