کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه مانگرتووه‌کان دواکه‌وت بۆ دووشه‌ممه ( نوێکراوه‌ته‌وه )
کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کانی عێراق به ئاماده‌بوونی 169 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌ستی پێ‌کرد، به‌لآم دواتر دواخرا بۆ رۆژی دوو شه‌ممه..
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا که له‌لایه‌ن عه‌دنان جه‌نابی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بڕیاره هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن.
به‌شداربووان پێکهاتوون له به‌شێکی زۆری ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ته‌یاری سه‌درو عه‌لاوی و چه‌ند کوتله‌یه‌کی بچووک و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورد.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که فراکسیۆنه کوردیه‌کان و یه‌کێتی هێزه عێراقیه‌کان ( سونه‌کان )، ئه‌نجومه‌نی بالآو به‌شێک له ده‌وڵه‌تی یاسا‌و چه‌ند کوتله‌ی تر بایکۆتیان کردووه.
کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان دوا که‌وت بۆ رۆژی دوو شه‌ممه.
PM:12:39:16/04/2016