فراكسیۆنی بەدر كۆبوونەوەی پەرلەمانتارە مانگرتوەكانی پەكخستوە

فراكسیۆنی بەدر كە 22 كورسییان هەیە كۆبوونەوەی پەرلەمانتارە مانگرتووەكانی پەكخستووە‌و رێگربووە لەبەردەم تەواوكردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداوە بە سپی رایگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانتارە مانگرتوەكان نەیانتوانی رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان تەواو بكەن كە 165 ئەندامە.

ئەو سەرچاوەیە وتی: فراكسیۆنی بەدر كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت‌و 22 ئەندامن‌و لەنێو دەوڵەتی یاسادان، ئەمرۆ ئامادەنەبوون بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكەن كە بۆ ئەو مەبەستە سازدەكرا.

بەپێی زانیارییەكانی سپی، فراكسیۆنی بەدر داوا دەكات كۆبوونەوەیەكی یەكگرتووی هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان عێراق سازبكرێت‌و لەوێدا بڕیار لەسەر گۆڕانكارییەكان بدرێت.

هەرچەندە تا ئێستا پەرلەمانتارە مانگرتوەكان بەشوێن دەرفەتێكدا دەگەڕێن تەواو بكەن تا كۆبوونەوەی پەرلەمان ساز بكەن، بەڵام تا ئێستا سەركەوتوو نەبوون‌و پێدەچێت دواكەوێت تا رۆژی دووشەممە كە فراكسیۆنی بەدر داوای كردوە.




PM:02:53:16/04/2016