كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی سەعدون دلێمی ساز دەكرێت

بڕیارە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی سەعدونن دلێمی، وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق بەڕێوەبچێت.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە بە سپی راگەیاند سەعدون دلێمی، وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان دەكات كە بڕیارە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ساز بكرێت.
بە پێی زانیارییەکانی سپی پێدەچێت ئەگەر دلێمی سەرۆکایەتی ئەم کۆبوونەوەیە نەکات لە لایەن عەدنان جەنابی سەرۆکایەتی بکرێت کە لەلایەن پەرلەمانتارە مانگرتوەکان پێنجشەممەی رابردوو وەک سەرۆکی کاتیی پەرلەمان دیاری کرا.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمرۆدا فراكسیۆنە كوردستانیەكان دەنگ بە سەلیم جبوری دەدەنەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان.

هەر ئەمرۆش لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرا كرا كە سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ری عیراق و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، شێخ هومام حه‌مودی و ئارام شێخ محه‌مه‌د داوای لێبوردنیان كرد كه‌ ناتوانن دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.




PM:02:23:19/04/2016