خۆپیشانده‌ران چوونه ناو بینای په‌رله‌مانی عێراقه
خۆپیشانده‌ران چوونه ناو بینای په‌رله‌مانی عێراقه و تا ئێستا چاره‌نووسی په‌رله‌مانتاران نا دیاره.
هه‌رچه‌نده خۆپیشانده‌ران بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌که‌ن که خۆپیشاندانه‌کانیان به ئاشتی به‌ڕیوه‌ده‌چێت، به‌لآم خۆپیشانده‌ران درووشم دژی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌م تووڕيیه خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر دوای ئه‌و شکستی په‌رله‌مان هات که ئه‌مڕۆ نه‌یتوانی دانیشتنی یاسایی خۆی ساز بکات له‌به‌ر ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی.
چوونه ناو په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و کاته روویدا که موقته‌دا سه‌در سه‌رکرده‌ی دیاری شیعه له وتاریکدا رایگه‌یاند" رازییه نییه بۆ ئیسلاحاته‌ی عه‌بادی ده‌یکات".
PM:02:51:30/04/2016