په‌رله‌مانتاری کورد عادل نوری رایگه‌یاند" هه‌موو په‌رله‌مانتارانی کورد رزگاریان بووه‌و ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی بینای په‌رله‌مانن".
عادل نوری په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی عێراق به سپی راگه‌یاند" په‌یوه‌ندی به خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتیه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌و ئه‌و پێی راگه‌یاندووه که سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی کورد له بینای په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌لامه‌تی هاتوونه‌ته‌وه ده‌ره‌وه".
عادل نوری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که سه‌رۆکی فراکسیۆنی فه‌زیله د. عه‌مار توعمه که فراکسیۆنێکی شیعه‌یه رووبه‌رووی لێدان و ئازاردان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بۆته‌وه.
که‌مێک پێش ئێستا به‌پێی هه‌ندێک زانیاری ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری گۆڕان و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی له بیانه‌یه‌ی په‌رله‌مان گیریان خواردبوو، به‌ڵام عادل نوری ده‌ڵێت " هه‌موویان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه".